ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، “ئه‌شكان مۆروه‌تی” بۆكسۆری خه‌ڵكی سنه كه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو به یارمه‌تی هاوڕێكانی توانی له وڵات هه‌ڵبێت و خۆیی ڕزگار بكات.
“ئه‌شكان مۆروه‌تی” له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی سنه به‌ته‌نێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕووبوه‌وه و دوو فیشه‌كی جه‌نگی و فیشه‌كێكی ساچمه‌ییان نا به جه‌سته‌یه‌وه تا توانیان ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن و پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گوازرایه‌وه و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و له‌لایه‌ن دادگاوه به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كرابوو.