سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠پی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: تا مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ چاوەڕێی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی به‌ڵێنه‌كانی حکومەتی عێراق بۆ داماڵینی چه‌ك له حیزبه كوردییه‌كان ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه هێرشه‌كانمان به‌هێزتر له هه‌میشه ده‌ستپێ ده‌كه‌ینه‌وه.
“محەمەد باقری”، سەرۆکی ئەرکانی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روه‌ها وتی: هێزی زەمینی سپای پاسداران، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی وڵات ئۆپەراسیۆنی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دژ بە گروپە جیاخوازەکانی سەر خاکی عێراق ئەنجامداوه، پاش ئەوەی حکومەتی عێراق پابەند بە داماڵێنی چەک لەو گرووپانە و رێگری لە چالاکییەکانیان بوو، بڕيارماندا تا مانگی خه‌رمانان، ئۆپەراسیۆنەکانمان بوەستێنین. ئەگەر ئەم کاتە تێبپەڕبێت و ئەم گروپە جیاخوازانە بە چەکداری بمێننەوە یان چالاکی ئەنجام بدەن، بە دڵنیاییەوە ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی ئەو گروپانە زۆر بە توندی ده‌ست پێ ده‌كه‌ین.