به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، په‌نابه‌رێكی سیاسی خه‌ڵكی كرماشان كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نۆرویژه‌وه بۆ ئێران دیپۆرت كرابوو، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوول هه‌وڵی خۆكوژی داوه و پرۆسه‌ی دیپۆرتیه‌كه‌ی ڕاگیراوه.
“نورزاد عه‌لی مورادی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، پێشتر ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه و ٨ ساڵ له‌وه‌به‌ر داوای مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاتی نۆ‌رویژ كردبوو، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌د كرا و بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بۆ ئێران درا. ناوبراو به‌یانی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، ڕه‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوول كرا تا له‌وێوه دیپۆرتی ئێران بكرێته‌وه، به‌ڵام له سالۆنی تڕانزیت هه‌وڵی خۆكوژی داوه و ئێستا پڕۆسه‌كه‌ی ڕاگیراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.