ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه به بانگه‌وازی كرێكارانی ئێرانی ئه‌و ناوه‌نده له‌وانه “له‌یلا مورادنووری” و “سونیا علاقه‌به‌ند” و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژن ڕێكخراوه و ڕێوڕه‌سمه‌كه به به‌شداری “ڕیچارد لووتز” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان له شاری به‌ڕلین به‌ڕێوه چووه و به‌شداربووان پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری دا ڕاگه‌یاندووه.