ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی “كوبرا شێخه” و كۆمه‌ڵێك له دادخوازان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كوڕی هه‌میشه زیندوو “كوبرا شێخه” به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی دایكی« سه‌ری ته‌عزیم و نه‌وازشی بۆ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” داناوئ و په‌یمانی له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجه‌كانیان نوێ کردۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، “كوبرا شێخه” ته‌مه‌ن ٥٩ ساڵ، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” و له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خشی “ئیسماعیل مه‌ولوودی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له ده‌ست دا.