کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی”مەعسوومە هوژەبری” خەڵکی پیرانشار

ناڕوونی چارەنووسی مەعسوومە هوژەبری خەڵکی پیرانشار 1

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوای تێپەڕینی دووحەفته‌ بەسەر ڕفاندنیمەعسوومە هوژەبریهیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،مه‌عسوومه‌ هوژه‌بریتەمەن ٣١ ساڵ وچالاکی مافی ژنان وخەڵکی پیرانشار كهلە خۆپیشاندانه‌كان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی له‌لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ركرا و گوازرایه‌وه‌ بۆ شوێنێكی نادیار،هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی خۆی یا ناوەندی بەرپرسیار لە دەستبەسەرکردنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.