کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی مێرمنداڵێكی به‌ندكراو له‌ مهاباد

ناڕوونی چاره‌نووسی مێرمنداڵێكی به‌ندكراو له‌ مهاباد 4

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیه‌كی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به‌ناوی “فه‌رهاد نه‌وایی” خه‌ڵكی گوندی ترشكانی سه‌ر به‌ شاری مهاباد كه‌ له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، چاره‌نووسی به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش باوكی “فه‌رهاد” گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و دایكی كه‌ ئه‌ندامی به‌سیج بووه‌ ناوبراوی به‌جێ هێشتووه‌ و چووه‌ بۆ تاران. “فه‌رهاد” له‌كاتی به‌ندكران دا به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه‌ و ئێستا دادگا بۆ ئازاد كردنی داوای وه‌سیقه‌ی ٢ ملیارد تمه‌نی ده‌كات.