“شەریفە محەممەدی”، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری ڕەشت، ٣٧ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزه ئهمنیهكانهوه دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوهندی سنه گوازرایهوه.
بە وتەی “سیروس فەتاحی”، هاوسەری “شەریف محەممەدی”، ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دوای مانگێك بهندكران، پەیوەندییەکی زۆر کورتی تهلهفوونی لەگەڵ کوڕەکەیدا هەبووە. “شەریفە محەممەدی” ڕۆژی ١٤ی سەرماوەز لە هێرشی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری ڕەشت دەستبەسەر کرا. ئەم چالاکە کرێكارییە بە ئامانجی گوشاری دەروونی زیاتر لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گواسترایەوە و تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.