کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی سه‌ردار شاهمورادیان له‌ گرتووخانه‌ی ڕژیم

ناڕوونی چاره‌نووسی سه‌ردار شاهمورادیان له‌ گرتووخانه‌ی ڕژیم 1

“سه‌ردار شاهمورادیان” خوێندكاری بواری كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و خه‌ڵكی سنه‌، ماوه‌ی ٥٦٨ ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

“سه‌ردار شاهمورادیان”ی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خوێندكاری زانكۆی “علمی كاربردی” شاری سنه‌، ڕۆژی شه‌شی به‌فرانباری ١٤٠١، هاوكات له‌گه‌ڵ چله‌ی ماته‌مینی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی سنه‌ ڕاگوێزرا. به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه تا به‌ ئه‌مڕۆ‌ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و هۆكاری به‌ندكرانی هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌.