چاره‌نووسی “موژگان سه‌لمانزاده” شارومه‌ندی به‌هایی و توێژینه‌ری بواری ده‌روونناسی فیزیۆلۆژیك، پاش ٤٤ ڕۆژ به‌ندكران له زیندانی ورمێ به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“موژگان سه‌لمانزاده” له ڕێكه‌وتی ١٤ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاری ماكۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا. له ماوه‌ی ٤٤ ڕۆژی ڕابردوودا، به‌رپرسانی قه‌زایی پارێزگای ورمێ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یێكیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و شارومه‌نده به‌هاییه نه‌داوه و چاره‌نووسی ناوبراو به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.v