كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی پترۆشیمی ڕازی ماهشه‌هر، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان دا به مانگرتن و له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری په‌رداختی پاداش و مه‌زایا و دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگۆزارییه‌كانی خۆراك و شوێنی حه‌وانه‌وه، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و چاكسازی له بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.