به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، پێرسۆنێلی شیركه‌تی شاغڵ له زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار له ئاست پێ نه‌دانی حه‌قده‌ست دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی شیركه‌تی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار ماوه‌ی چوار مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه. پێرسۆنێلی ئه‌و ناوه‌نده تا ئێستا چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕیوه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه. به‌وته‌ی یه‌كێك له ناڕازیان، نامه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی بێهداشت نووسیوه و له وڵامدا ڕایانگه‌یاندووه: پاره‌مان به لای ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجیتماعیه‌وه هه‌یه و تا قه‌رزه‌كان په‌رداخت نه‌كرێت، ئێمه‌ش ناتوانین حه‌قده‌سته‌كانتان پێ بده‌ین.