ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی چاهشووری دلێگان له ئاست دیاریكردنی نرخی كه‌م بۆ به‌رهه‌می گه‌نمه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی جووتیارانی به‌لووچ، كه‌شاوه‌رزان دانه‌وێڵه و پاشه‌كه‌وتی كه‌شاوه‌رزییان به نرخی ٢٧ هزار تمه‌ن كڕیوه به‌ڵام ئێستا ده‌وڵه‌ت نرخی ٢٠ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌نی بۆ كڕینی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان دیاری كردووه. جووتیاران ده‌ڵێن: سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت زه‌ره‌ری زۆری لێ داون و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن.