كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕووی له به‌نده‌رعه‌باس ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕووی له به‌نده‌رعه‌باس خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، گۆڕانی گرێبه‌ست، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و ڕوونكردنی چاره‌نووسیان بوون.