كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری زاهیدان، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاره‌داری زاهیدان به‌شێكیان شیركه‌تی و به‌شێكیان قه‌راردادین و كرێكارانی شیركه‌تی ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و كرێكارانی قه‌راردادیش ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه. كرێكاران ده‌ڵێن: چه‌ند جار له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم سه‌ره‌نجیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه.