ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشار له ئاست نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، نزیك به ٣٠٠ كرێكار له به‌شه‌كانی فه‌زای سه‌وز و خزمه‌تگوزاری شاره‌داری ئێرانشار كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان په‌رداخت نه‌كراوه و له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به‌وته‌ی كرێكاران، نه‌دانی حه‌قفی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كێشه‌ی ده‌رمانی بۆیان ساز كردووه و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن. كرێكاران هه‌روه‌ها خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.