كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و خاوه‌نكار له پێدانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خۆده‌بوێرێت. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان بووه‌ته هۆی بێبه‌ش بوونیان له خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی و ناتوانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن.