کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دوكاندارانی بازاڕی سه‌وزه‌ و میوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

 

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، دووكاندارانی بازاڕی سه‌وزه‌ و میوه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی و نه‌بوونی كڕیار ناڕازین و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌ بكێشێت له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا مایه‌پووچ ده‌بین.

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ دووكاندارانی بازاڕی سه‌وزه‌ و میوه‌ی سنه‌، گڕانی میوه‌ و سه‌وزه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بێوێنه‌یه‌ و ڕۆژانه‌ به‌شێكی زۆر له‌ میوه‌ و سه‌وزه‌ی دووكانه‌كانی نێو بازاڕ به‌هۆی نه‌بوونی كڕیار خراپ ده‌بن و له‌ناو ده‌برێن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دوێنێ سه‌رۆكی ئیتحادییه‌ی بارفرۆشانی ئێران ئاماژه‌ی به‌ دابه‌زینی ٥٠٪ كڕینی میوه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ كردبوو وله‌و باره‌وه‌ وتی: ساڵانی ڕابردوودا خه‌ڵك لاینكه‌م دوو كیلۆ میوه‌یان ده‌كرێ به‌ڵام ئێستا دانه‌دانه‌ میوه‌ ده‌كڕن.

بابەتی پەیوەندیدار

رۆژنامەڤانێکی خه‌ڵكی بۆكان بە ١٥ مانگ بەندکردن سزادرا

-

مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای پۆڵای کاویان

-

ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانكۆ لە شاره‌كانی ئێران بەردەوامە

-

لانیکەم ٧٠ منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ بە دەستی سەرکوتکەرانی كۆماری ئیسلامی کوژراون

-

ژەهراوی بوونی زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی گرتنی گاز

-

قەیرانی دابینکردنی فریاگوزاری بۆ بوومەلەرزەلێدراوانی شاری خۆی

-