شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، ژنان و پیاوانی ڕه‌شت له مه‌یدانی شاره‌وانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست حیجابی زۆره‌ملێ نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی ڕابردوو هێزه ئینتزامی و لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له مه‌یدانی شاره‌وانی ڕه‌شت هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كچان و ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباریان داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌به‌وه به‌رپرچ دراونه‌ته‌وه و سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم ناچار به پاشه‌كشه بوون.