کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوان لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ

ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوان لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ 1

دوای ئەوەی بەندکراوێک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە، لە بەشی ژنانی زیندانی ورمێ ناڕه‌زایه‌تی دروست بوو.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی گوڵان، زیندانییەکی ژنی خه‌ڵكی مه‌راغه لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە ناوی “پەروین مووسەوی” کە پێشتر بە تاوانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمه‌كه‌ی بۆ به‌ندی تاکەکەسیی گوازرایەوە. هاوكات له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌، زیندانییەکانی بەندی ژنان ناڕەزایەتییان دەربڕی و لەگەڵ ئەفسەرەکان تێکهەڵچوون ڕوویدا.