کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕزایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كارون

8 2 18

كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كارون بۆ ماوه‌ی زۆرتر له‌ مانگ و نیوێكه‌ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران دژ به‌م كرده‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازیان خوازیاری پێدانی مه‌زایا و حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، پێدانی موره‌خه‌سی، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، پێدانی سه‌نه‌وات و هه‌روه‌ها ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ كه‌ وه‌كوو باج له‌ سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، له‌ سار كار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه‌ و پێدانی ئه‌رزاقی كرێكاران بوون.