له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١١ هاووڵاتی له‌شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری تاران خوێندكارێكی زانكۆی “ته‌ربیه‌ت مهدهڕس” به‌ناوی “زۆهره جه‌م”، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “ئیسماعیل خزری”، خوێندكارێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “عه‌لی خالسی نژاد”، لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “ئێحسان موته‌عالی”، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “ئازاد خانچه زه‌رد” و مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ناوی “كهژوان ئێرانی”، خوێندكارێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی پهردهیسی كه‌رج به‌ناوی “گوڵزار تاروهردیان”، چالاكێكی مه‌ده‌نی تاران به‌ناوی “شوهره كه‌مالی”، یاریزانێكی وه‌رزشی خه‌ڵكی نایسه‌ری سنه به‌ناوی “عومه‌ر مورادخانی”، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئابدانان به‌ناوی “ئایه‌ت عارفی” و لاوێكی خه‌ڵكی ئیلام به‌ناوی “ئه‌مین قوبادیان” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.