شۆڕشیئێرانکەبەدروشمی “ژن. ژیان. ئازادی” دەستی پێکرد، لە ماوەی ٣ مانگ و نیوی بەردەوام بوونیدا،” گرنگی ژیان“ی لە بەرانبەر گرنگی” مەرگ“دا کە حکومەتی ئیسلامی پەرپێدەریەتی، بەچەشنێکی ڕوون و بەرچاو نیشاندا. هەر ئەو ژیانەی کە لە زیاتر لە حەفتا لەسەدی خەڵکی ئێران دریغ و زەوت کراوە. منداڵان زیاتر لە هەموشتێک لەگەڵ ڕەنج و ئازاری سەرچاوەگرتوو لە هەژاری، بێکاری، گرانی، بێ مەسکەنی، گیرۆدەبوونی کەسوکاریان بە مادەی هۆشبەر و توندوتیژی لەسەر شەقامدا بەرەوڕوون.
بەپێی ئاماری حکومەتی، زیاتر لە نیوەی جەمعیەتی ئێران لە هەژاری بەتەواوەتیدا دەژین و توانایی دابینکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیانی خۆیانیان نییە. کاری کەمەرشکێن، نزم بوونی لە ڕادەبەدەری نرخی دراوی وڵات، نەبوونی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لەوانە بیمەکانی بێکاری و دەرمانی بوونەتە هۆکاری ئەوەی کە منداڵانێکی زیاتر ناچاربن دەست لە خوێندن هەڵبگرن. ئەم منداڵ و تازەلاوانە کە توانایی درێژەدان بە خوێندنیان نییە، بە ناچاری بۆ دابینکردنی کۆمەک هەزینەی بنەماڵەکانیان دەچنە نێو بازاڕی کارەوە. لە وڵاتێکدا کە گیان و ژیانی ئینسان هیچ بەهایەکی نییە و حکەمەت لە ماوەی ١٠٠ رۆژدا زیاتر لە ٦٠ منداڵ دەکوژێت، گەلێک منداڵی لە ڕیزی مەحکومانی بە ئێعدامدا ڕاگرتوە، منداڵان لەسەر شەقام بریندار یان لە زینداندا ئەشکەنجە ئەکات، دیارە لەژێر حاکمیەتی وەها ڕژیمێکدا منداڵانی کار خاوەنی هیچ جۆرە مافێکی ئینسانی نابن.
کۆماری ئیسلامی کە بە سەدان هەزار منداڵی ناچار بە کار کردە و قاتڵی گەلێک منداڵیشە، نابێ لە هیچ کۆڕوکۆمەڵێکی جیهانی دیفاع لە مافی منداڵاندا ئامادە بێت.
پێوسیتە هەر ئەو جۆرەی کە بەخاتر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ حکومەتی ئیسلامی لە کۆموسیۆنی مافەکانی ژنان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەرکرا، لە سەرجەم ناوەند و کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە مافەکانی منداڵانیش وەردەر بندرێت.
ڕیفاه و ئەمنیەتی منداڵان پێناسەی سەرەکی هەڵسەنگاندنی هەموو حکومەت و نیزامێکی سیاسیە و حکومەتی ئیسلامی لە سەرەتای هاتنە سەرکاریەوە نا مرۆڤانەترین سیاسەتەکانی بەرانبەر بە منداڵان گرتۆتەبەر. لە چوارمانگی ڕابردودا منداڵانی کار بەرەوڕووی توندتیژی زیاتر بوونەتەوە و ئەو داهەتە کەمەش کە بوویان تا هاتوە کەموکەمتر بۆتەوە.
ناردنی منداڵان بۆ نێو مەیدانەکانی مین لە شەڕی ئێران و عێڕاقدا، بەکارهێنانیان وەک سەربازمنداڵ لە شەڕەکاندا، کەڵک وەرگرتن لە منداڵان لە عەزاداریەکاندا و خوێناوی کردنی جەستەیان بە قەممە و زنجیر، کەڵک وەرگرتن لە منداڵانی بەسیجی بۆ سەرکوتی خەڵک، بە گشتی لە زومەڕەی جەنایەتە لەبیرنەکراوەکانی کۆماری ئیسلامین لەدژی منداڵان، کە بەگشتی چەمک و مەفهومی جەنایەت دژبە مرۆڤایەتی بە خۆیانەوە دەگرن.
جێگای منداڵان لە مدەرەسە و گۆڕەپانەکانی یارییە. روخانی کۆماری ئیسلامی سەرەتایەک دەبێت بۆ دەستەبەربوونی مافەکانی منداڵان، بۆ دابینبوونی ئەمنیەت، ئاموزش و ئارامش بۆ بەملیۆن منداڵ لە چینە کرێکار و زەحمەتکێشەکان. واتە بۆ گەیشتن بە نیزامێک کە تێیدا منداڵانی کار بوونی نەبێت و هەموو منداڵانی ئێران لە ئارامی و ئەمنیەتدا پەرە بە گەشەدان بە تواناییەکانیان بدەن.