به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی كرێكاری، ٤٠ له سه‌دی كه‌سب و كاره بچووكه‌كان به‌هۆی بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با و زیادكردنی باج له‌سه‌ریان مایه‌پووچ بوون و درگای كارگه‌كانیان داخستووه.
بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه زیانی ملیارد دۆلاری له ئابووری وڵات داوه و ٤٠ له سه‌دی كه‌سب و كاره بچووكه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با مایه‌پووچ بوون و سه‌دان كرێكار بێكار كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێشتا ساڵی تازه نه‌هاتووه ده‌وڵه‌ت ڕێژه‌ی باجی له‌سه‌ر كاسبكاران زیاد كردووه و ئه‌و بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕینی خه‌ڵكی به‌دوای خۆی‌دا هێناوه. ده‌وڵه‌ت پێش بینی كردبوو كه له ساڵی ١٤٠٣ دا یه‌ك هه‌زار ملیارد تمه‌ن داهات له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی باج بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات. ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵی ١٤٠٤ پێنج هه‌زار ملیارد تمه‌ن دیاری كراوه له حاڵێكدا نه‌بوونی به‌رق، گرانی و هه‌ڵاوسان، چوونه‌سه‌ره‌وی نرخی دۆلار و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری بووه‌ته هۆی دابه‌زینی داهاتی كاسبكاران و خاوه‌ن كارگه‌كان چی تر توانای په‌رداختی باجیان نه‌ماوه. زیادكردنی باج له حاڵێكدایه كه ناوه‌نده مه‌زهه‌بییه‌كانی سه‌ر به به‌یتی ڕێبه‌ری باجی ساڵانه ناده‌ن و هه‌موو گوشاره‌كان له‌سه‌ر شانی كه‌رتی تایبه‌ت و خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێرانه.