به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، كاك “تاها ئه‌بووبه‌كری” هاوڕێی دێرینی كۆمه‌ڵه و برای یه‌كێك له گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی كۆمه‌ڵه به ناوی كاك “عه‌لی ئه‌بووبه‌كری” ناسراو به “عه‌لی ڕه‌ش” له شاری مهاباد، پاش ماوه‌یه‌ك نه‌خۆشی بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
کاک “تاها ئه‌بووبه‌كری” دلسۆز و لایەنگرێکی بە ئەمەکی کۆمەڵە بوو و جگەرگۆشە لاوەکەشی به ناوی “ئالان” لە ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بە فیشه‌كی پاسدارانی كۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا. بەم بۆنەوە سه‌ره‌خۆشی گه‌رممان ئاراسته‌ی ئەندامانی بنەماڵەی کاک “تاها” بە تایبەت خاتوو “په‌ریزاد”ی هاوژینی، کوڕەکەی “شاهۆ” و کاک “عەلی ڕەش” دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین. یادی ئازیزی بەرز و بەڕێز بێت.