ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی ناوچه‌ی “ده‌شتی عه‌باس“ی شاری “دێهلۆڕانی سه‌ر به ئۆستانی ئیلام، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌ركردنی گه‌ڵاڵه‌ی كه‌مپه‌ینی (١٠–٢٠)، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و جێبه‌جێ كرانی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودانن. كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له ئێستادا ٢٤ ڕۆژ كار ده‌كه‌ن و ته‌نیا شه‌ش ڕۆژ پشوودانیان هه‌یه. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به پێی به‌خشنامه‌ی وه‌زاره‌تی كاری ڕژیم، پێویسته خاوه‌نكار حه‌قده‌ستی كرێكاران زیاد بكات، به‌ڵام هێشتا هیچ گوڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر حهقدهستهكانیاندا ڕووی نه‌داوه.