ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له دوو ڕۆژی پشوودانی ڕاگه‌یه‌ندراو له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ناچارن له گه‌رمای سه‌رووی ٥٠ پله‌ی دا كار بكه‌ن كه‌چی، خاوه‌نكار هه‌ر كات بیه‌وێت كرێكاران له سه‌ر كار ده‌ر ده‌كات. كرێكاران ڕایانگه‌یاند: ئێستا كه پاڵاوگه‌ی ئابادان له حاڵی نۆژه‌نكرده‌وه دایه، هیچ بیانوویه‌ك بۆ بێكاركردنی كرێكارانی په‌یمانی قبووڵ ناكه‌ین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهین.