ماوه‌ی دوو ڕۆژه كرێكارانی سیمانی سپاهانی ئیسفه‌هان په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه تا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی سپاهان وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم خوازیاری ئازادكردنی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی و جێبه‌جێكرانی ته‌واوی داخوازییه مه‌عیشه‌تییه‌كانیانن. كرێكارانی مانگرتوو ڕۆژی سێشه‌ممه سێ كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ر به هۆڵدینگی “غه‌دیر”ی سپای پاسداران به‌ناوه‌كانی “موعینیان” به‌ڕێوه‌بره‌ی گشتی، “په‌یمانی” جێگری سه‌رچاوه‌ی ئینسانی و “نه‌سر” جێگری ماڵی “مه‌شهه‌د”یان له كارخانه وه‌ده‌ر ناوه.