ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له پاڵاوگه‌ی گازی جه‌م له عه‌سه‌لوویه بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا خوازیای زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌یی شۆفێران بوون.