ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، شۆفێرانی تاكسی وه‌ن له شاری هه‌مه‌دان دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی تاكسی وه‌نی هه‌مه‌دان له ئاست كه‌می كرێ و گرانی قه‌ته‌عاتی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل ناڕازین و ده‌ڵێن: “تیچوو و داهاتی كار و كاسبیمان یه‌ك ناگرێته‌وه و تووشی ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بووین و به‌رپرسانی ده‌وڵت هیچ بایه‌خێك به دۆخی خراپی چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا ناده‌ن. ئیمه خوازیاری دابه‌زینی نرخی سووته‌مه‌نی، دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن تاكسیڕانی و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و نرخی پێداویستیه‌كانی ژیانین”.