سه‌دان كه‌شاوه‌رزی به‌ریتانیایی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز له ناڕه‌زایه‌تی به زیادكردنی باج له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له شاری له‌نده‌ن خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ێنانه‌ی له میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌دان كه‌شاوه‌رز به تراكتۆره‌كانیانه‌وه شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیایان داخستووه و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی باج ده‌كه‌ن. ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی به‌ریتانیایی له حاڵكێدایه كه پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی لێپرسینه‌وه له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه و نوێنه‌رانی پاڕله‌مان ڕه‌خنه‌ی توندیان له سیاسه‌ته‌كانی ستارمێر بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی باجی ساڵانه گرتووه.