ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، سنفی زێڕفرۆشان له شاره‌كانی تاران، ته‌ورێز و ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه و مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بڕیاری زیادكردنی باجی بۆ سه‌ر مامه‌ڵه‌ی زێڕفرۆشان و كڕیاران ده‌ركرد، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له نێو ئه‌ندامانی ئه‌و سنفه ده‌ستی پێ كرد و ساڵی ڕابردووش چه‌ند جار بازاڕیان دووكانه‌كانیان داخست. ڕۆژی دووشه‌ممه سنفی زێڕفرۆشان له شاره‌كانی تاران، ته‌ورێز و ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه مانیان گرت و ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.