ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەشەممە، “ڕەحیم مەحموودیئازەر”، بهندكراوی سیاسیی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، له ناڕەزایەتی به جێبهجێ نهكردنی خواستهكهی، مانی گرتووە.
ئەو زیندانییە سیاسییە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٩٦، دەستبەسەر و پاش مانگێک لێپرسینەوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا. ناوبراو، خەڵکی شاری ورمێیە و مانگی بانەمەڕی ساڵی ٩٧، لە لایەن دادگای ڕژیم لهمشاره بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم”، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها “کۆبوونەوە و تەبانی” بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و ساڵێک بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام” مەحکووم کرا.