لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی دوو زیندانی کە پێشتر بە هۆی تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی تۆربات جەمدا جێبەجێ کرا.
ناسنامەی ئەم دوو زیندانییە بە ناوی “عەلیرەزا محەممەدپوور” تەمەن ٢٨ ساڵ و “سەفەر محەمەدپوور” تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی گوندی “کاریز کۆهەنهدڵ” لە “ساڵح ئاباد” ڕاگەیەندراوە. دەوترێت، ئەم دوو برایە لە ڕێكهوتی 17ی مانگی پووشپهڕهوه، بەهۆی ئەو تۆمەتانەی پەیوەندییان بە ماددەی هۆشبەرەوە هەیە، لە ماڵەکەی خۆیان، لهلایهن هێزه ئهمنییهكانهوه، دەستبهسهرکراون، تا ساتی نووسینی ئەم ههواڵه، لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێران یان سەرچاوە فەرمییەکان ڕانەگەیەندراوە.