لە ماوەی مانگی جولای ئەمساڵدا، سزای سێدارەی لانیکەم ٦١ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. مانگی پێشووتریش سزای سێدارەی ٥٢ بەندکراو جێبەجێ کرابوو.
بەپێی ئاماری ناوهندهكانی مافی مرۆڤ، لە مانگی جولای ٢٠٢٣ دا، سزای سێدارەی ٦١ بەندکراو لە زیندانهكانی ئێران جێبەجێ کراون، لەو ئامارەش ٤ کەسیان لە شارەکانی شیراز و فوولادشار لە پێش چاوی خەڵک و لە شوێنی گشتیی شاردا لەسێدارە دراون. هەروەها لەم ماوەیەدا، ٢ بەندکراوی سیاسیی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان بە ناوەکانی “محەممەد ڕامز ڕەشیدی” و “سەعید نەعیم هاشمی قەتالی” لە پێش چاوی خهڵك له شیراز لەسێدارە دراون و سزای سێدارەی ٤ ژن لە بەندیخانەکانی کرمان، ڕەجایی شاری کەرەج و ئیسفەهان جێبەجێ کراوە. هەروهها لهو ماوهیه دا سزای ئێعدامی ١٢ بەندکراوی بەلووچ، ١١ بەندکراوی کورد و ٩ بەندکراوی تورک جێبەجێ کراوە.