له ڕۆژانی چوارشه‌ممه، پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان، دزفوول، مه‌ڵایه‌ر و ئه‌لیگووده‌رز جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژانی چوارشه‌ممه، پێنجشه‌ممه و هه‌ینی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی جه‌واد كاكاوه‌ند له زیندانی مه‌ڵایه‌ر، یوونس خه‌یرۆڵڵاپور له زیندانی ئه‌لیگووده‌رز و ئه‌بۆلفه‌زل مه‌حموودی له زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له سێداره دراون. هه‌روه‌ها، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، به‌ندكراوێك به ناوی میلاد عه‌تار ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی دزفوول ئێعدام كراوه.