به‌یانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٦ و ٢٧ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج و به‌ندكراوێك له‌زیندانی ئیلام جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراو كه ناسناوی سێ كه‌سیان بریتیه له: “ئیمان شه‌عبانی” و “به‌همه‌ن فه‌تحۆڵڵازاده” و به‌ندكراوێكی ئه‌فغانستانی كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا، هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی تۆركه‌مه‌ن سه‌حرا به ناوی “كه‌رامه‌ت نه‌زه‌رخانی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی قزلحه‌سار له‌سێداره دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی سێشه‌ممه حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی “موحسن مێهری” كه پێنج ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی ناوه‌ندی ئیلام جێبه‌جێ كرا.