کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له ‌زیندانه‌كانی زه‌نجان، مه‌شهه‌د و ته‌ورێز

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ته‌ورێز، زه‌نجان و مه‌شهه‌د به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ سێداره‌ دراون.

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی خاكه‌لێوه‌، دوو هاوژین به‌ ناوه‌كانی “ئیسماعیل حسێنخانی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و “مه‌رجان حاجی زاده‌” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی زه‌نجان له‌سێداره‌ دراون، له‌حاڵێكدا، مه‌رجان له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوون دا ته‌نیا ١٦ ساڵ ته‌مه‌نی بووه‌. به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو، له‌وانه زیندانیه‌كی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د به‌ڕێوه‌ چووه‌، به‌ڵام ناسناویان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی هه‌شتڕوود به‌ ناوی “ئه‌سغه‌ر ته‌به‌رزین” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی ته‌ورێز جێبه‌جێ كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-