کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی

ماشینی كوشتاری كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامه‌ و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی گوڵان، ٨ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی شیراز، ئیسفه‌هان، كه‌هنووج و قائێن ئێعدام كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی دووشه‌ممه‌، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو كه‌ ناسناوی یه‌كێكیان بریتی بووه‌ له‌ “دین محه‌ممه‌د شه‌هلی بۆر” به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “حسێن ته‌وانا كودیانی”، “تالب ئه‌كبه‌ری” و “ڕه‌زا مه‌سروور” به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی عادل ئابادی شیراز له‌سێداره‌ دراون. له‌ زیندانه‌كانی كه‌هنووج و قائێن دوو به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د بامری” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و “موحسن كه‌ره‌می” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ به‌ تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-