به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی مێهری سەر بە کۆماری ئیسلامی، پاش چەند مانگێک لە دەستبەسەرکرانی “عەلیڕەزا ئەکبەری”، بەرەبه‌یانی ڕۆژی شەممە ٢٤ی مانگی به‌فرانبار نابراو بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ بەریتانیا” ئێعدام كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عەلی رەزا ئەکبەری” له نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2002ی میلادی، جێگری وەزیری بەرگریی ئێران بووه و هاوكات یه‌كێك بووه له كه‌سه نزیكه‌كانی “عەلی شەمخانی”، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و تاوانباره به‌وه‌ی كه ده‌ستی له تیرۆركردنی “موحسین فه‌خریزاده” دا هه‌بووه.