ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه، ٢٠ و ٢١ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی خۆه‌ڕم ئاوا و شیراز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی شه‌ممه، دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی خۆڕه‌م ئاوا له سێداره دراون كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: “ناسر گه‌راوند”. هه‌روه‌ها، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “مێهدی دێهداری” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی شیراز جێبه‌جێ كراوه.