به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو برای به‌لووچ بێ شناسنامه به ناوه‌كانی “عارف و عاسف ئێسحاق زهی” له زیندانی بیرجه‌ند و به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری ئیلام به ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا قوربانی” له‌زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، محه‌ممه‌دڕه‌زا قوربانی” پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها “عارف و عاسف ئێسحاق زهی” دوو برای بێ شناسنامه‌ی به‌لووچ و خه‌ڵكی زابۆل، كه ساڵی ١٤٠٠ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌یانی یه‌كشه‌ممه به‌بێ ئه‌وه‌ی دوایین دیداریان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن له زیندانی بیرجه‌ند ئێعدام كراون.