کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراوی كورد له‌ زیندانی ڕه‌شت

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراوی كورد له‌ زیندانی ڕه‌شت 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی ئه‌سه‌د ئاباد و كرماشان به‌ تۆمه‌تی په‌وه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت جێبه‌جێ كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی ئه‌سه‌د ئابادی هه‌مه‌دان و كرماشان به‌ ناوه‌كانی “مووسا به‌خشی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و “فه‌رزاد ڕه‌شیدی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت به‌ڕێوه‌ چووه‌.