بەیانی دووشەممە ٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی لوقمان شەنگە تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی نەغەدە، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
لوقمان شه‌نگه شەش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له زیندانی نه‌غه‌ده‌وه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا و به‌یانی دووشه‌ممه له سێداره درا.