به‌پێی هه‌واڵی كه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، چوار كرێكاری شیركه‌تی پویا پۆلیمری سنه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ته‌وه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، چوار كرێكاری شیركه‌تی پویا پۆلیمری سنه به‌ناوه‌كانی “ڕه‌زا محه‌ممه‌دی”، “ڕزگار سه‌مه‌دی”، “شیلان عه‌بدی” و “نووشین قاسمی” له‌لایه‌ن “ڕه‌حمان ڕه‌زایی” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێوخۆیی شیركه‌ت له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. خاوه‌نكار هۆكاری بێكاركردنی ئه‌و چوار كرێكاره‌ی “تێكدانی نه‌زمی سالۆنی به‌رهه‌مهێنان” و “هاندانی كرێكاران بۆ مانگرتن” ڕاگه‌یاندووه. جێگای ئاماژه‌یه كه شیركه‌تی پویا پۆلیمری سنه به‌رهه‌مهێنه‌ری لووله و كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی پۆلیمریه و ٩٦ كرێكار له دوو شیفتی كاری دا تێیدا كار ده‌كه‌ن. كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده نزیك به سێ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایان وه‌ر نه‌گرتووه و دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.