ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، ئاره‌ش بیدوڵڵاخانی” مامۆستای پێشووی كۆلێجی یاسا و زانیاری سیاسی زانكۆی فرده‌وسی مه‌شهه‌د ڕایگه‌یاند: هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا ٢٥ مامۆستای ئه‌و زانكۆیه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
ئه‌و مامۆستای زانكۆوه وتی: جێگری سه‌رۆكی زانكۆی فرده‌وسی مه‌شهه‌د له خزمه‌كانی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بووه كه بڕیار بوو ببێته سه‌رۆكی داهاتووی زانكۆ. په‌روه‌نده‌ی هه‌موو مامۆستا بێكاركراوه‌كان بۆ ئه‌و به‌كرێگیراوه‌ی ڕژیم نێردراوه و جه‌میله‌ی عه‌له‌مۆلهۆداش چاودێری په‌روه‌نده‌كانی كردووه. شایانی باسه كه ئاره‌ش بیدۆڵڵاخانی ئێستا مامۆستای توێژینه‌وه‌ی زانكۆی مه‌نچستری به‌ریتانیایه و مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢، به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نیزام و پشتیوانی له ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌كان، له‌سه‌ر كار ده‌ركرابوو. به‌دوای ناوبراو دوو مامۆستای دیكه به ناوه‌كانی شێرزاد ئازاد و موحسن خه‌لیل بێكار كران و سێ مامۆستای به‌كرێگیراوی ڕژیم له جیگه‌یان دانران.