کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

لاوازبوونی هێڵەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت لە شارەکانی کوردستان

لاوازبوونی هێڵەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت لە شارەکانی کوردستان 3

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان،‌ هێڵه‌كانی ته‌له‌فوون و ئینترنێت له‌ شاره‌كانی پارێزگای كوردستان تێكچوو و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ش به‌ ته‌واوی پچڕا.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هێڵه‌كانی ته‌له‌فوون و ئینترنێت له‌ زۆر ناوچه‌ی مه‌ریوان، سنه‌، سه‌قز و چه‌ند شاری دیگه‌ی پارێزگای كوردستان لاواز بووه‌ و له‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك به‌ ته‌واوی پچڕاوه‌. به‌هۆی پچڕانی خزمه‌تگوزاریی سیمكارتی مۆبایل و ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ده‌یان كێشه‌ بۆ خه‌ڵك درووست بووه‌ و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تیش وڵامده‌ره‌ نییه‌.