كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لامه‌رد، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارخانه له هه‌وڵێكی دژه كرێكاریانه‌دا به نیسبه‌ت ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌ی له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، هه‌ستاوه به ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه. ده‌شڵێن: كارخانه‌ی سیمانی لامه‌رد به به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه زیاتر له ٣ هه‌زار و ٦٠٠ تۆن سیمان و هه‌نارده كردنی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه له‌وانه، كوه‌یت و عێراق و به‌ده‌سته‌وه گرتنی به‌شێكی گرینگ له بازاڕی ناوخۆی ئێران، زیاتر له ٣ مانگه حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانی په‌رداخت نه‌كردووه.