ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، زیاتر له ٦٠ كه‌س له كرێكارانی ده‌ركراوی به‌شی سه‌نعه‌ت و نۆژنكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی كێشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانیان له به‌رامبه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای كۆتایی هاتنی وه‌رزی هه‌ڵگرتنه‌وه سه‌ره‌ڕای خانه‌نشین كرانی زیاتر له ٢ هه‌زار كه‌س له كرێكارانی قامیش بڕ، زیاتر له ٦٠ كه‌س كرێكارانی به‌شی سه‌نعه‌ت و نۆژنكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی كێشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.