کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌كان له‌ سه‌رپۆلی زه‌هاب

179h

179h

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوی سه‌رپۆلی زه‌هاب له‌ ئاست پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ باروودۆخی ژیانیان ده‌ستییان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كۆمه‌ڵێك له‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌كانی ئاوایی “قه‌له‌مه‌، بی به‌یانس و مه‌له‌ دزگه‌”ی سه‌ربه‌ شارستانی سه‌رپۆلی زه‌هاب له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێ به‌رامبه‌ر نه‌بوونی وامه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه‌ بڕیار بوو بۆ بیناسازی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ به‌كار ببرێت، دستییان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو، ٥٦٩ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش له‌ هاووڵاتیان بێ سه‌ر و شوین بوون.